هونەرمەندی مەقامبێژی دیاری کورد خەلیل وەندی باری تەندروستی ناجێگیرە و بەپێی راپۆرتی پزیشکی تووشی جەڵتەی مێشک بووە.
هونەرمەند خەلیل وەندی تووشی جەڵتەی مێشک بووە و دوای مانەوەی هەفتەیەک لە نەخۆشخانە و وەرگرتنی چارەسەر لە ئێستادا نەخۆشخانەی بەجێهێشتووە و
تەندروستی بەرەو باشتر دهچێت.
خەلیل وەندی یەكێكە لەو هونەرمەندانەی كە لەسەر دەستی هونەرمەندی مەزن عەلی مەردان پێی ناوەتە نێو كاروباری هونەرییەوە و بە قوتابی ئەو دادەنرێت، ئێستاش هەر كەسێك گوێی لە گۆرانی (خۆشەویستەكەم) بێت كە لەساڵی (١٩٧١) وتراوە، وا هەست دەكات كە هی ئەم سەردەمەیە و هەمان تاموچێژی هەیە.
خەلیل وەندی نزیكەی (٨٥) گۆرانی بۆ رادیۆی كوردی بەغدا د و (٢٠) گۆرانی بۆ تەلەفزیۆنەكان تۆمار كردووە، بە گۆرانی و ئاوازە رەسەنەكانی هەوادارێكی زۆری بۆ خۆی پەیدا كردووە.