نرخی نەوت بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە

بەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە ٤ ی ئازار نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەی؛ برنت و خاوی ئەمەریکی بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبوەوەو بەراورد بە هەفتەی رابردوو زیاتر لە ٣ دۆلار بەرزبۆتەوە بۆ هەر بەرمیلێک. 

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت لە ئێستادا بە ٨٣ دۆلار و ٥٥ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، هەرچی نەوتی خاوی ئەمەریکییە یەک بەرمیلی بە ٧٩ دۆلارو ٨٢ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

بەرزبووەنی نرخی نەوت وەک ئاژانسی رۆیتەرز بلآویکردۆتەوە، لەلایەکەوە دەگەرێتەوە بۆ نوێترین بڕیاری رێکخراوی ئۆپێک پلەس کە سورە لەسەر دابەزاندنی خستنەبازاڕی نەوت بەکەمکردنەوەی بڕی ٢،٢ ملیۆن لە رۆژێکدا، هاوکات هێرشی حوسییەکان بۆ سەر کەشتییەکان لە دەریای سوور هۆیەکی تری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە.



AM:09:10:04/03/2024