رۆژهەڵاتی کوردستان.. بەهۆی ئاگرکەتنەوە لە قوتابخانەیەک ١٨ قوتابی رەوانەی نەخۆشخانە کران

قوتابخانەی (شاهید)ی کچان لەشاری ورمێ ئاگری گرت و بەهۆیە ١٨ قوتابی رەەوانەی نەخۆشخانە کران.

ئەمڕۆ دووشەممە ٤ی ئازاری ٢٠٢٤، قوتابخانەی دواناوەندیی کچانی (شاهید) لە شاری ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان ئاگری گرت، بە هۆیەوە ١٨ قوتابیی کچ ڕەوانەی نەخۆشخانە کران.

فەرزین ڕەزازادە، بەرپرسی فریاگوزاریی شاری ورمێ بە میدیاکانی وڵاتەكەی ڕاگەیاندووە" لە دوای ڕووداوی ئاگرکەوتنەكە لە قوتابخانەی شاهید، تیمەکانی فریاگوزاری گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و ١٨ قوتابی ڕەوانەی نەخۆشخانە کران".

ئاماژەی بەوەشداوە کە ئاگرەکە تەنیا لەیەک هۆڵی خوێندن روویداوە و ئەو قوتابییانە بەهۆی ژەهراویبوون بە دووکەڵی ئاگرەکە، پێویستیان بە چارەسەری پزیشکی هەبووە.


PM:03:32:04/03/2024