وێنە.. بانە شیروان لە یادی لە دایکبونیدا جیاواز دەردەکەوێت

کچە گۆرانیبێژی لاوی باشوری کوردستان بانە شێروان چەند وێنەیەکی سەرنجڕاکێشی خۆی، بەبۆنەی ساڵیادی لە دایکبوونی بڵاوکردەوە. 

بانە لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (ئنستاگرام) وێنە نوێکانی خۆی بڵاوکردەوە و فانەکانی پیرۆزبای ساڵیادی لە دایکبوونی لێدەکەن و هیوای تەمەن درێژی بۆ دەخوازن. 

بانە شیروان خەڵکی شاری سلێمانییە و لە ساڵی ٢٠٠١ لە دایكبووە، لەگەڵ خانەوادەکەی لە دەرەوەی وڵات دەژی، بانه‌ یەکێك بوو لە بەشداربووەکانی بەرنامەی (کورد ئایدڵ)ی کەناڵی کوردسات، سەرەتا بە وتنی گۆرانی ئینگلیزی بەشداری کرد و هه‌تا كۆتا قۆناغی پرۆگرامه‌كه‌ مایه‌وه‌، هاوکات لە دوای بەشداریکردنی لە بەرنامەکە ناوبانگی دەرکردووە و خاوەنی چەند گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە و، ئێستا زیاتر گۆرانی بە زمانی ئینگلیزی دەڵێت و زیاتر لە بەریتانیا دەژی.


PM:12:00:05/03/2024