نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەرزدەبێتەوە

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە لە بازاڕەکانی جیهاندا گۆڕانکاری بەسەردا هات و نرخەکەی ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد. 

لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە ٨٢ دۆلار و ٢٨ سەنتە، لە کاتی داخستنی ڤبازاڕدا بە ٨٠ دۆلار و ٤ سەنت بوو.

هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی گەیشتە ٧٨ دۆلار و ٤٠ سەنت، بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٧٨ دۆلار و ١٥ سەنت بوو.
 
بەرزبونەوە و دابەزینی نرخی نه‌وت بۆ ترسی کۆمپانیاکان دەگەڕێتەوە لە گۆڕینی ڕێڕەوی رێگا لە دەریای سورەوە، بەهۆی هێرش و هەڕەشەی حوسییەکانی یەمەن بۆسەر کەشتییە نەوتییەکان.


AM:09:29:06/03/2024