لە هەرێمی کوردستان دوو رۆژ دەکرێتە پشووی فەرمی

بڕیارە دوو ڕۆژی هەفتەی داهاتوو پشووی فەرمی بێت لە سەرجەم دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان. 

بەپێی یاساى پشووه‌ ره‌سمیه‌كانى حکومەتی هه‌رێمی کوردستان (ماوە بۆدرێژکراوە) كه‌ له‌لایه‌ن په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه‌ ده‌رچووه‌، رۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو ١١ی ئازاری ٢٠٢٤ بەبۆنەی یادی رێکەوتننامەی ١١ی ئازاری ١٩٧٠ پشووی فەرمییە.

هەروەها رۆژی پێنجشەممە ١٤ی ئازاری ٢٠٢٤ بە بۆنەی یادی لە دایکبوونی مستەفا بارزانی پشووی فەرمییە.


PM:04:01:07/03/2024