ماوەی چەند ڕۆژێکە هاوڵاتییانی قەزای بازیان بێ ئاون

بەهۆی شکانی بۆری ئاوی (سلێمانی – دوکان) لە نزیک تاسڵوجە، ماوەی چەند ڕۆژێکە ناوەندی قەزای بازیان و چەند شوێنێکی دیکە بێ ئاون.

هاوڕێ حسێن بەڕێوەبەری ئاوی قەزای بازیان، ئەمڕۆ پێنج شەممە لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی ڕاگەیاند" بەهۆی شکانی بۆری ئاوی (سلێمانی – دوکان) لە نزیک تاسڵوجە، ماوەی پێنج ڕۆژە ماوەی چەند ڕۆژە بازیان و تەکیە و چەمچەماڵ بێ ئاون". 

ئاماژەی بەوەشکرد، لە بازیان نۆ هەزار هاوبەشی ئاو هەیە و سەرجەمیان بێ ئاون، بە کۆی گشتیش بەهۆی شکانی ئەو بۆرییەوە نزیکەی (٣٥٠) هەزار هاوڵاتی بێ ئاو ماونەتەوە. 

ئەوەشی خستەڕوو، بەشی چاککردنی شکاوییەکە کاری تێدا دەکەن، هەر رۆژێک چاک بکرێتەوە رۆژی دواتر ئاوەکە بە هاوڵاتیان دەدرێتەوە. 


PM:04:41:07/03/2024