عێراق سزا لەسەر بانکێکی ئێران لادەدات کە ئەمەریکا سزای دابوو


بانکی ناوەندی عێراق سزا لەسەر بانکی میلی ئێران لا دەبات کە سزاکانی خەزێنەی ئەمەریکا دەیگرتەوە.

بەپێی نوسراوێک کە ٥ ی ئازاری ٢٠٢٤ لە بانکی ناوەندی عێراق- بەشی چاودێریکردنی بانکەکانەوە دەرچووەو ئیمزای زەینەب هشامی لەسەرەو ئاراستەی بانکی میلی ئێرانی کراوە، راگرتنی لقی ئەو بانکەی ئێرانی لە عێراق هەڵوەشاندەوە. 

چاودێران پێیانوانە ئەم هەنگاوەی بانکی ناوەندی پێشهاتێکی نوێ دەبێت بۆ بازاڕی دراوی و دینار و تمەن و دۆلار.

تا ئێستا لەسەر لابردنی راگرتنی بانکی میللی ئێرانی لە عێراق، هەڵوێستی ئەمەریکا نەزانراوە. 



AM:12:22:08/03/2024