بەیانی ئەمڕۆ هەینی نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە لە بازاڕەکانی جیهاندا گۆڕانکاری بەسەردا هات و نرخەکەی ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد.
لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە ٨٣ دۆلار و ٤٠ سەنتە، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨٣ دۆلار و ٢٧ سەنت بوو.
هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی گەیشتە ٧٩ دۆلار و ٤٤ سەنت، بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٧٨ دۆلار و ٩٣ سەنت بوو.
بەرزبونەوە و دابەزینی نرخی نهوت بۆ ترسی کۆمپانیاکان دەگەڕێتەوە لە گۆڕینی ڕێڕەوی رێگا لە دەریای سورەوە، بەهۆی هێرش و هەڕەشەی حوسییەکانی یەمەن بۆسەر کەشتییە نەوتییەکان.