ڤیدیۆ.. لاڤین نوری سێیەم بەرهەمی خۆی بڵاوکردەوە

کچە گۆرانیبێژی لاوی کورد لاڤین نوری کە نوێترین خوێندکاری هەڵکەوت زاهیرە، سێیەم بەرهەمی خۆی بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ بڵاوکردەوە. 

هەڵكەوت زاهیر لە کەناڵی یوتوبی تایبەتی خۆی نوێترین بەرهەمی لاڤینی بە ناوی (شەو و رۆژ) بڵاوكردەوە كە بەرهەمی هونەرمەندی كۆچكردوو عەلی مەردانە.

هەڵكەوت زاهیر و سەركان تەنك كاری میوزیكی بۆ ئەنجامداوە و بەشیر ئازاد كاری دەرهێنانی كلیپەكەی بۆ ئەنجامداوە.

ساڵی رابردووش لاڤین نوری دوو بەرهەمی دیکەی بە ناوەكانی (دڵی من و مەجبور) بڵاوكردەوە.

لاڤین نوری خەڵکی شاری کەرکوکە، تازە دەستی بە كاری هونەری كردووە و دوای بڵاوکردنەوەی یەکەم کاری هونەری خۆی رایگەیاندبوو کە ئامادەکاری بۆ بڵاوکردنەوەی چەند بەرهەمێکی هونەری دیکەش دەکات. 


PM:01:11:08/03/2024