سعودیە یەکەم رۆژی رەمەزانی دیاریکرد


سەنتەری نێودەوڵەتی فەلەکناسی سعودیە یەکەم رۆژی رەمەزانی دیاریکرد.

سەنتەری نێودەوڵەتی فەلەکناسی سعودیە ئاشکرای دەکات، بەپێی زانیارییە فەلەکییەکان، یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی ساڵی ٢٠٢٤ لە سعودیە دەکاتە ڕۆژی ١١ی ئازاری ٢٠٢٤.

لە عێراق کە لەرووی ئاینییەوە زۆربەی شیعە و سونەیە، هەرچی سونەکانە کاتی دەستپێکردنی رەمەزان و جەژنی رەمەزان هاوئاهەنگن لەگەڵ سعودیە، بەم پێیە لە نێو سونەکانی عێراق بە کوردیشەوە رۆژی ١١ ئازار دوو شەممە یەکەم رۆژی رەمەزانە.

شیعەکان کە زیاتر لە ژێر دیدی گەورە مەرجەعەکانی شیعەدان هەفتەیەک لەمەوبەر عەلی سیستانی گەورە مەرجەعی شیعە رایگەیاند کە رۆژی ١٢ ی ئازار یەکەم رۆژی رەمەزان دەبێت.



PM:07:05:08/03/2024