بهگوێرهی ئهو زانیارییانهی ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشكرایكردووه، له سێ مانگدا، توركیا ٧٠ جار به درۆنی خۆكوژ هێرشی كردووەتهسهر ڕۆژئاوای كوردستان و زیانهكانیش ئێجگار زۆرن.
ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاندووە" لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا، تورکیا لە ڕێگەی درۆنەوە ٧٠ هێرشی بۆسەر ناوچەکانی خۆبەڕێوەبەری لە ڕۆژئاوای کوردستان ئەنجامداوە".
ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ئامارێکدا ئاشكرایكردووه" بەهۆی ئەو هێرشە درۆنیانەی تورکیاوە ١٨ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٧ کەسیش بریندارن، لەو ١٨ کەسەشی گیانیان لەدەستداوە، ١٤ی چەکداری سەر بەبەڕێوەبەرایەتی خۆسەربوون".
ئامارەکەی ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئهوهشی ڕونكردووەتهوه، زۆربەی هێرشەکان لە پارێزگای حەسەکەی ڕۆژئاوای كوردستان بون کە ژمارەیان ٥٤ هێرش بووە.