رێبوار عەلی میدیاکار و شانۆکار ئەمڕۆ بە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.
رێبوار عەلی میدیاکار و شانۆکار ئەمڕۆ شەممە ٩ی ئازاری ٢٠٢٤ لە وڵاتی ئەڵمانیا، بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە کۆچی دوایی کرد و بڕیارە رۆژی دووشەممە تەرمەکەی بگەڕێندرێتەوە بۆ شاری سلێمانی.
رێبوار عەلی وێنەگرێکی دێرینی کەناڵی گەلی کوردستان و تەلەڤزیۆنی خاک بوو لە شاری سلێمانی، هەروەها وەک شانۆکار بەشداری چەندین شانۆی کردووە.