بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران پێنج کۆڵبەر لە سنووری هەنگەژاڵی بانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە سەختی بریندارکران.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەمڕۆ شەممە بڵاویکردەوە، ئیحسان عەبدوڵازادە تەمەن ١٩ ساڵ، زانیار تەمەن ٢٥ ساڵ و کەریم خەڵکی بانە حەیدەر و ئیدریس بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بە سەختی بریندارکران.
هەنگاو ڕاشیگەیاندووە" هێزه‌كانی ئێران به‌ر له‌وه‌ی ته‌قه‌یان لێ بكه‌ن، پێیان گوتوون پێوه‌ندی به فریاكه‌وتنه‌وه بكه‌ن، چونكه له‌وانه‌یه پێویستیان پێی هه‌بێت و دواتر داوایان له كۆڵبه‌ره‌كان كردووه، له شوێنه‌كه هه‌ڵبێن و خۆیان رزگار بكه‌ن، ئه‌وجا له مه‌ودای چه‌ند مه‌ترییه‌وه له پشته‌وه‌وه ته‌قه‌یان لێ كردوون".
رێکخراوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، یەکێک لە بریندارەکان هەردوو قاچی لە پشتەوە و یەکێکی دیکەیان قاچی چەپی بە سەختی بریندارکراوە و بارودۆخی تەندروستییان ناجێگیرە.