کەشناسی: بەفر و باران دەبارێت

کەشناسی هەرێم کەشوهەوای ٢٤ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و جەختی لەوە کردەوە کە کەشی ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و باران دەبارێت و لە هەندێک ناوچەی شاخاویی ئەگەری بەفربارین هەیە.

بە گوێرەی راگەیاندنی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ یەکشەممە ١٠ی ئازاری ٢٠٢٤ کەشی ئاسمان بەگشتی نیمچە هەور دەبێت، لەسەنتەری پارێزگای سلێمانی و بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان و سەنتەری پارێزگای دهۆک و بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانی و سنووری ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای هەولێر لە هەندێ کاتدا نمە بارانی کورت خایەنی دەبێت، لە هەندێ کاتدا ناوچە سنووریەکان ئەگەری کەمێک بەفر بارین هەیە.

کەشناسی ئاماژەی بەوەشداوە کە خێرای با  لەسەرخۆ – مامناوەند دەنێت و پلەکانی گەرما  نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ . 

لە راگەیەندراوەکەی کەشناسی هەرێمدا هاتووە کە سبەی دووشەممە١١ی ئازار، ئاسمان بەگشتی نیمچە هەور دەبێت، لە کاتەکانی بەیانی لە سەر هەندێ ناوچەی جیا جیا بە تایبەتی لە سەر ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری نمە باران هەیە، لەسەر بەشێک لە سنووری ناوچە شاخاویەکانی پارێزگای سلێمانی ئەگەری باران بارین زیاترە، لە کاتی باران هەندێ کات هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت . 

ئەوەشی خستووەتەڕوو خێرای با - لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت ، و پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ . 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : ١٧

 سلێمانی :١٧

 دهۆک : ١٥

 زاخۆ  : ١٦ 
  
هەڵەبجە : ١٧

کەرکوک : ٢٠

سۆران :١٤

حاجی ئۆمەران : ٧

گەرمیان : ٢٢



AM:10:48:10/03/2024