نرخی نەوت دادەبەزێت
بەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە ١١ی ئازار یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی نەوت لە رۆژهەلآتی ئاسیا، نرخی نەوت بە هەردوو جۆری برێنت و خاوی ئەمەریکییەوە دادەبەزێت.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت ئەم بەیانییە دوو شەممە بە ٨١ دۆلار و ٧٤ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، دوێنێ لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨٢ دۆلار بوو.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٧٧ دۆلار و ٤٤ سەنتە، دوێنێ لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٧٨ دۆلار بوو.
دابەزینی نەوت پەیوەندی بە کەمی خواستنی وڵاتی چینەوە هەیە لەسەر نەوت کە ئاستی هاوردەو کڕینی دابەزیووە.
AM:09:20:11/03/2024