به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی رایگه‌یاند كه دابه‌شكردنی ئاو له هێڵی دووی ئاوی دوكان- سلێمانی ده‌ستیپێكرده‌وه، ئەمەش دوای ئەوەی چەند رۆژێکی ژمارەیەک گەڕەکی سلێمانی ئاوی بڕدرابوو.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 11ی ئاداری 2023، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاویکردۆتەوە"ئه‌مڕۆ و به‌یانی به‌پێی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی دانراوه له‌به‌شی دابه‌شكردن هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی كه ئاویان نه‌بووه به‌تایبه‌تی ناوچه‌ی قڕگه و قه‌زا و ناحیه‌كانی ده‌وروبه‌ری سلێمانی ئاویان پێده‌گات".
پێشتر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردبوو كه "به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله بارانبارینه‌ی ماوه‌ی چه‌ند رۆژی ڕابردوو شاری سلێمانی گرته‌وه و چه‌ند جارێك بڕانی كاره‌با له پڕۆژه‌ی ئاوی دوكان سلێمانی ڕوویدا، گرفت بۆ دابه‌شكردنی ئاوی هاووڵاتییانی شاری سلێمانی، قه‌زا و ناحیه‌كانی ده‌وروبه‌ری درووست بوو، بووه هۆی شكانی بۆرییه‌كه".