نرخی لیرەی تورکی بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت

‌ئەمڕۆ دووشەممە ١١ی ئازاری ٢٠٢٤ نرخی لیرەی تورکی نزمترین ئاستی خۆی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی تۆمار کرد.

ئەمڕۆ دابەزینى نرخی لیرەى تورکى لە بازاڕەکانى جیهاندا بەرامبەر بە دۆلارى ئەمریکى زیاتر دابەزی کە نرخی ١٠٠ دۆلار بەرامبەرە بە ٣ هەزار و ٢٠٠ لیرەی تورکی. 

لە ماوەکانی ڕابردوودا بانكی ناوەندی توركیا كەمكردنەوەی ڕێژەی سوودی بانكی وەک یەکێک لە ڕێكارەکان گرتەبەر، بۆ ڕێگەگرتن لە دابەزینی زیاتری نرخی لیرە. 

دوای هەڵبژاردنەوەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بە سەرۆکى تورکیا شارەزایانى بواری ئابوری پێشبینیان کردب کە بەهۆى خراپى سیاسەتەکانى ئەردۆغانەوە نرخی لیرە بەهاکەی زیاتر لەدەست دەدات.


PM:07:25:11/03/2024