وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت" دەستمان کردوە بە خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ مانگی شوبات".
وەزارەتی دارایی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" دەستمان کردوە بە رەوانەکردنی موچەی موچەخۆرانی مەدەنی و چاودێری کۆمەڵایەتی و خاوەن پێداویستی تایبەتی و خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی و شایستە داراییەکانی شەهیدان و ئەنفالکراوان و گرێبەستەکان بۆ مانگی شوبات".
ئاماژەی بەوەشکردووە، تەنها بۆ ئەم مانگە مووچە بەمشێوەیە رەوانە دەکرێت و بۆ مانگی داهاتوو پێویستە تەواوی فەرمانبەرانی هەرێم هەژماری بانکییان بۆ دروست بکرێت.
وەزارەتی دارایی عێراق لە کۆتایی بەیاننامەکەیدا جەختیش دەکاتەوە کە بەرپرسیارێتی یاسایی لە ئەستۆی حکومەتی هەرێمە لە راستی و دروستی ئەو داتا و زانیارییانەی کە خستویەتییە بەردەم لایەن و دەستەکانی چاودێری و یاسایی.