ڤیدیۆ.. میرا عەلی (مەولانای) بڵاوکردەوە

گۆرانیبێژی ناسراوی کورد (میرا عەلی) نوێترین ڤیدیۆ کلیپی بە ناوی (مەولانا) بڵاوکردەوە.

بەرهەمی (مەولانا) نوێترین کاری هونەری میرا عەلی-یە کە نووسی هۆنراوەکەی جەلالەدین رۆمییە و لە ئاوازی هەڵکەوت زاهیرە، هەروەها سەرکان تەنکە کاری ئەرنجمێنت و میکس و ماسترینگەکەی بۆ کردووە، غەریب قادر تێکستەکەی بۆ وەرگێڕاوە، لە دەرهێنانی رێشاخ مەحمودە.

میرا عەلی، یەکێکە لەو گۆرانیبێژانەی کە ھەڵکەوت زاھیر کاری ھونەری بۆ دەکات، خاوەنی چەندین ڤیدیۆ کلیپ و ئەلبومی گۆرانییە، بەھۆی ئەوەی زۆرترین گۆرانی بەشێوەی دوێت لەگەڵ گۆرانیبێژانی دیکە بڵاوکردووەتەوە، نازناوی سوپەر دوێتی وەرگرتووە.


AM:09:42:12/03/2024