بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە لە بازاڕەکانی جیهاندا گۆڕانکاری بەسەردا هات و نرخەکەی چەند سەنتێک ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد.
لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە ٨٢ دۆلار و ٤٢ سەنتە، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨١ دۆلار و ٩٢ سەنت بوو.
هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی گەیشتە ٧٨ دۆلار و ٦ سەنت، بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٧٧ دۆلار و ٥٦ سەنت بوو.
بەرزبوونەوە و دابەزینی نرخی نەوت پەیوەندی بە بڕیارەکەی رێکخراوی ئۆپێک پڵەسەوە هەیە کە لە ماوەکانی ڕابردوودا بڕیاریدا بۆ سەقامگیربوونی خواست و نرخی نەوت، کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوتی تا رۆژی ١ی حوزەیرانی ئەمساڵ درێژکردەوە.