لە هەولێر ئاگر لە دوکانێکی جلوبەرگ کەوتەوە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٣ی ئازاری ٢٠٢٤ لە هەولێر ئاگر لە دوکانێکی جلوبەرگ کەوتەوە و زیانێکی ماددی زۆری لێکەوتووەتەوە.

بەیانی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگەی بنەسڵاوەی هەولێر ئاگر لە دوکانێکی جلوبەرگی ژنان کەوتەوە کە بەهۆیەوە زۆربەی قوماش و جلوبەرگەکانی ناوی سووتان.

تائێستا هۆکاری سەرەکی ئاگرەکە نەزانراوە، بەڵام بەوتەی خاوه‌نی دوكانه‌كه‌ (٤٠) هه‌زار دۆلار زیانی به‌ركه‌وتووه‌.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ڕۆژی ٩ی ئەم مانگەش ئاگرێکی گەورە لە ناوچەی پیشەسازی هەولێر لە کۆگایەکی کەلوپەلی بۆیاخ و بیناسازی کەوتەوە و زیانێکی زۆری ماددی بەر کۆگاکە کەوت.


AM:10:06:13/03/2024