لە كامپەكانی دهۆكەوە ٣٢٠ ئاوارەی ئێزیدی گەڕانەوە زێدی خۆیان

وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت" ئەمڕۆ ٣٢٠ ئاوارەی ئێزدی لە كامپی كبارتۆ لە پارێزگای دهۆكەوە گەڕانەوە بۆ زێدى خۆیان". 

وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق، لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە"  ئەمڕۆ چوارشەممە بە هاوكاری ڕێكخراوی نێودەوڵەتی كۆچ لەگەڵ ئیدارە ناوخۆییەكان لە پارێزگاكانی دهۆك و نەینەوا ٣٢٠ ئاوارەی ئێزدیمان لە كامپی كبارتۆی دهۆكەوە گەڕانەوە بۆ زێدى خۆیان لە شنگال و دەورووبەری". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو خێزانانەی دەگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان، بە بڕێک هاوکاری ماددی و مرۆی و خواردن و کەلوپەل هاوکاری دەکرێن.


PM:01:24:13/03/2024