سبەی پێنج شەممە لە هەرێم پشووە


فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی ( ماوە بەسەرچوو ) رایگەیاند" سبەی پێنج شەممە لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێم بەبۆنەی لە دایکبوونی مستەفا بارزانی  پشووی فەرمییە".

ئەمڕۆ چوارشەممە، فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی رایگەیاند، سبەی پێنجشەممە لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێم پشووی فەرمییە.

هەروەها فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئەوەش دەخاتەڕوو کە پشووەکە بەهۆی ساڵیادی لەدایکبوونی مستەفا بارزانییەوەیە( سەرکردەیەکی کوردە لە ناوەراستی سەدەی رابردووەوە بۆ نزیک نیو سەدە رۆڵی دیاری هەبوو لە بزووتنەوەی سیاسی لە باشوری کوردستان). 

بەگوێرەی رۆژمێری حکومەتی هەرێم لە وێبساتی خۆی بڵاویکردووەتەوە، لە مانگی ئازاری ئەمساڵدا شەش رۆژ پشووی تێدایە کە لە ٥ـی ئازارەوە دەستیان پێکردووە.



PM:02:13:13/03/2024