براهیم دیاز روونیکردەوە بۆچی درێسی ئیسپانیای نەپۆشی

ئیبراهیم دیاز باس لە پۆشینی درێسی هەڵبژاردەی مەغریب دەکات لە جیاتی ئیسپانیاو پەیامێکیش ئاڕاستەی دیلافۆنتێی راهێنەری ئیسپانیا دەکات.

دیاز دەڵێت"ئەو خۆشەویستییەی ئیسپانیا و مەغریب پێیان بەخشیم زۆر گەورەیە، دوو وڵاتی نایاب و سەرسوڕهێنەرن، من ڕەچەڵەکی مەغریبیم هەیە بەڵام لە ئیسپانیا گەورە بووم، ئەگەر پێویست بوو گۆڵێک بەرامبەر ئیسپانیا تۆمار بکەم، بێگومان دڵخۆش دەبووم، بەڵام پێم باشە گۆڵ بەرامبەر تیپێکی تریش تۆمار بکەم”.

ئیبراهیم دیاز دەشڵێت: "هەست بە 100% ئیسپانی دەکەم و 100% مەغریبیش، من لە ئیسپانیا گەورە بووم، ئەگەر دی لافونتێ مەبەستی من بێت، هەست ناکەم بانگهێشتکراوم، لە هیچ کاتێکدا فشار ناکەم و پرسیار لە کەس ناکەم،هەرگیز پارەم نەداوە بۆ ئەوەی بۆ هەڵبژاردەی ئیسپانیا یاری بکەم و هەرگیز ئەوە ناکەم، لە یاریگا قسە دەکەم”.

لەکۆتایدا ئیبراهیم دیاز دەڵێت: "هەمیشە بە دڵ بڕیار دەدەم، ئەمجارەش هەر بەو شێوەیە بوو، من کوڕێکم خەونی سادەم هەیە، ئەو خۆشەویستی و پڕۆژەیەی لە مەغریب فێریان کردم زۆر باش دەبێت، ئێستا شایانی ئەوە نییە بیر لەوە بکەمەوە کە چی دەبوو، من بیرم لەوە نەدەکردەوە کە ئایا لویس دی لا فۆینتێ پەیوەندی پێوەکردووم بۆ ئەوەی ئەم بڕیارە بدەم یان نا."



AM:02:09:15/03/2024