دەزگای فریاگوزاری ئەوروپا ڕایدەگەیەنێت" نزیكهی ٦٠ کۆچبەر له دهریای سپی ناوهڕاست خنكاون".
دەزگای فریاگوزاری ئەوروپا، بەیانی ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند" بەهۆی ژێرئاوکەتنی بەلەمێکی کۆچبەرانەوە لە دەریای ناوەڕاست نزیکەی ٦٠ کۆچبەر خنکاون کە ژن و منداڵیشیان تێدایە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو کۆچبەرانە ویستوویانه له لیبیاوه بهرهو ئیتاڵیا بڕۆن، بەڵام لە دەریای ناوەڕاستدا لە ئەنجامی دروستبوونی کێشە بهلهمهكهیان ژێرئاوكهوتووه و خنكاون.
ئەوەشی خستەڕوو، ٢٥ کۆچبەر لە خنکان رزگارکراون، بەڵام دۆخی تەندروستیان زۆر لاوازە.
تائێستا ناسنامەی ئەو کۆچبەرانە نەزانراوە و ڕوون نییە خەڵکی چی وڵاتێکن.