رۆژێک پشووی فەرمی ڕاگەیەندرا

بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە، رۆژی پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە لە سەرتاسەری عێراق و هەرێم دەکرێتە پشووی فەرمی. 

ئەمیندارییەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ شەممە ١٦ی ئازاری ٢٠٢٤ لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" رۆژی پێنجشەممە ٢١ی ئازاری ٢٠٢٤ بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە لە سەرجەم زانکۆ و پەیمانگا و خوێندنگە و بەڕێوەبەرایەتییە حکومی و تایبەتەکان دەکرێتە پشووی فەرمی". 

هەروەها بەپێی رۆژمێری حکومەتی (ماوە بۆدرێژکراوەی) هەرێم کە لە لایەن پەرلەمانی کوردستانەوە پەسەندکراوە، رۆژانی (٢١، ٢٢، ٢٣)ی ئازار لە سەرتاسەری هەرێم دەبێتە پشووی فەرمی. 


PM:03:31:16/03/2024