ڤیدیۆ.. دەشتی کەلهوری بەرهەمێکی تایبەتی بۆ نەورۆز بڵاوکردەوە

هونەرمەندی گۆرانبێژ دەشتی کەلهوری نوێترین ڤیدیۆ کلیپی بە ناوی (نەورۆز) بڵاوکردەوە. 

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا گۆرانیبێژی دیاری کورد دەشتی كەلهوری، نوێترین ڤیدیۆ کلیپی خۆی بە ناوی (نەورۆز) بڵاوكردەوە. 

بەرهەمی (نەورۆز) لە هۆنراوەیسەید نوح عینایەتیە و میلۆدی هونەرمەند خۆیەتی و دابەشكردنی موزیك لە لایەن سەعدی فەیزییەوە بۆ ئەنجام دراوە. 

دەشتی کەلهوری بێجگە لەم بەرهەمەی لە ماوەکانی ڕابردوودا چەند سرودێكی دیكەی بۆ كارەساتەكانی (ئەنفال و هەڵەبجە و شاری كۆبانێ) بڵاوكردووەتەوە. 


PM:10:00:17/03/2024