نەوت نرخێکی پێوانەیی بەرز تۆمار دەکات

بەیانی ئەمڕۆ ١٨ ی ئازار لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکان لە رۆژهەلآتی ئاسیا نەوت بە هەردووو جۆری برنت و خاوی ئەمەریکی بەردەوامە لەبەرزبوونەوەو تۆمارکردنی ئاستێکی بەرز بە بەراورد بە چەند مانگی رابردوو.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت ئەم بەیانییە دوو شەممە لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٨٥ دۆلار و ٧٢ سەنتە، دوێنێ لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨٥ دۆلار و ٣٤ سەنت بوو.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٨١ دۆلارە، دوێنێ لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨٠ دۆلار و ٥٨ سەنت بوو.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بەم ئاستە بەپێی شیکاری تاتیبەتمەندەکانی ئەو بوارە دەگەڕێتەوە لەلایەکەوە بۆ پێشبینی کردن کە وڵاتی چین کە گەورەترین بەکاربەری نەوتە، داواکاری زیاتربێت لەسەر نەوت، هەروەها بەهۆی کەمبوونەوەی نەوت لە خەزانەکانی وڵاتی ئەمەریکادا. 




AM:10:19:18/03/2024