ئەمشەو دووشەممە نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە لە بازاڕەکانی جیهاندا گۆڕانکاری بەرچاوی بەسەردا هات و نرخەکەی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە.
لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە ٨٦ دۆلار و ٩٠ سەنتە، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨٥ دۆلار و ٣٤ سەنت بوو.
هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی گەیشتە ٨٢ دۆلار و ١٨ سەنت، بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨٠ دۆلار و ٥٨ سەنت بوو.
بەرزبوونەوەی ئەمشەوی نرخی نەوت پەیوەندی بە بڕیارێکی وەزارەتی نەوتی عێراقەوە هەیە کە بڕیاریداوە لە مانگەکانی داهاتوودا هەناردەی نەوت بە بڕی ١٠٠ هەزار بەرمیلی رۆژانە کەمبکاتەوە.