یانەی ریاڵ مەدرید بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە

یانەی ڕیال مەدرید بێزاری و ناڕازیبوونی خۆی لە ئاستی ناوبژیوان مارتینێز مونوێرا لە دوایین یاری بەرامبەر ئۆساسۆنا ڕاگەیاند، لەکاتێکدا تۆمەتباریان کرد بەوەی وەڵامی ئەو هێرشانەی نەداوەتەوە کە ڤینیسیۆس جونیۆری یاریزان لە یاریگا تووشی بووە.

 بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی یانەکە، سکاڵایەکی فەرمییان لە لیژنەی دیسپلینی یەکێتی تۆپی پێ تۆمارکردووە، ناڕەزایەتییان دەربڕیوە بەرامبەر بە باسنەکردنی ئەو سووکایەتیانەی دکئ ڤینیسیۆس لە ڕاپۆرتی فەرمی یارییەکەیدا کە ئەستێرەکەی ریاڵ مەدرید تووشی بووە.

 ئەم لێدوانە دوای پەرەسەندنی گرژییەکان دێت لە دژی  ناوبژیوانان لە یارییەکاندا، ئەمەش ڕەنگدانەوەی زیادبوونی فشارەکانە لەسەر ناوبژیوانان لە تۆپی پێدا و پێویستی جێبەجێکردنی دادپەروەری و لێپرسینەوە لە هەموو لایەنەکانی یارییەکەدا.


AM:01:20:19/03/2024