نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا گۆڕانکاری بەسەردا هات

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ١٩ی ئازاری ٢٠٢٤  نرخی نەوت بە هەردوو جۆری برێنت و خاوی ئەمریکی لە بازاڕەکانی جیهاندا گۆڕانکاری بەسەردا هات.

لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت چەند سەنتێک دابەزینی بەخۆیەوە بینی و بە ٨٦ دۆلار و ٣٠ سەنتە، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨٦ دۆلار و ٣٤ سەنت بوو.

هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی گەیشتە ٨٢ دۆلار، بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨٢ دۆلار و ٢٢ سەنت بوو.

بەرزبوونەوە و دابەزینی نرخی نەوت پەیوەندی بە بڕیارەکەی رێکخراوی ئۆپێک پڵەسەوە هەیە کە لە ماوەکانی ڕابردوودا بڕیاریدا بۆ سەقامگیربوونی خواست و نرخی نەوت، کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوتی تا رۆژی ١ی حوزەیرانی ئەمساڵ درێژکردەوە.


AM:09:14:19/03/2024