کەشناسی هەرێم بڕی بارانبارینی ناوچە جیاجیاکانی بڵاوکردەوە

بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ئاماری بڕی بارانبارینی (٤٨) کاتژمێری رابردووی ناوچە جیاجیاکانی بڵاوکردەوە کە زۆرترین باران لەو ماوەدا لە زاوێتە باریووە. 

بەپێی داتایەکی کەشناسی هەرێم کە وێنەیەکی دەست ماڵپەڕی (سپی میدیا) کەوتووە، زۆرترین بڕى بارانبارین لە ماوەى (٤٨) کاتژمێرى ڕابردوودا لەگەڵ دەستپێکى ئەم شەپۆلە باران بارینە لە هەندێ وێستگەى کەشناسی بەو شێوەیە بووە: 

دهۆک ٢٠٠ ملم 

زاخۆ  ٩٦ ملم 

کانى ماسی ٢٠٢ ملم 

سەرسەنگ ٢٠٠ ملم 

زاویتە  ٢٧٧  ملم 

بارزان ١٥٤ ملم 

مێرگەسوور ١٧٥ ملم

پێنجوێن ١٢١ ملم 

تەوێڵە ١١٨ ملم 

بەرزنجە ١١٧ ملم 

کەشناسی ئاماژە بەوەشدەکات، لە وەرزى باران بارینى ساڵى ٢٠٢١ - ٢٠٢٢ سەنتەرى پارێزگای دهۆک بە درێژاى وەرزەکە تەنها ٢٤٩ ملم باران بارى 

هەروەها کەشناسی داتای بڕى بارانبارینى ناوچە جیاوازەکانی هەرێم لە ماوەی (٢٤) کاتژمێرى ڕابردوودا بڵاوکردووەتەوە کە بەم شێوەیەیە: 


PM:12:00:20/03/2024