کەشناسی رێژەی بارانبارینی ٤٨ کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە

کەشناسی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا رێژەی بارانبارینی ٤٨ کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا کەشناسی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، زۆرترین بڕی باران بارین لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری رابردوو لەگەڵ دەستپێکی ئەم شەپۆڵە باران بارینە لە زاویتە (٢٧٧ ملم)، بووە.

ئەمە لە کاتێکدایە کەشناسی هەرێم سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی پێنج شەممە ٢١ی ئازار رایگەیاند" کەشی ئاسمان نیمچە هەور و ناوچە شاخاوییەکان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری دروست بوونی تەم لەسەر ناوچە شاخاوییەکان  لە کاتەکانی بەیانی ، سەبارەت بە باران بارین لە سنووری پارێزگای دهۆک وە ناوچە شاخاوییەکانی ئەو پارێزگایە بڕی دابارین مامناوەند دەبێت و ناوچەکانی تر بە گشتی ئەگەری نمە بارانی کورت خایەن هەیە زیاتر ئاسمان نیمچە هەوری دەبێت بە تایبەت لە دوای نیوەڕۆ، و پلەکانی گەرما بەرز  دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ ".

بڕی بارانبارینی ٤٨ کاتژمێری رابردووی هەندێ وێستگەی کەشناسی بەو شێوەیە بوو:

- دهۆک ٢٠٠ ملم.

- زاخۆ ٩٦ ملم.

- کانی ماسی ٢٠٢ ملم. 

- سەرسەنگ ٢٠٠ ملم.

- زاویتە ٢٧٧ ملم.

- بارزان ١٥٤ ملم.

- مێرگەسوور ١٧٥ ملم.

- پێنجوێن ١٢١ ملم.

- تەوێڵە ١١٨ ملم.

- بەرزنجە ١١٧ ملم.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە وەرزی باران بارینی ساڵی ٢١١- ٢٠٢٢ سەنتەری دهۆک بە درێژای وەرزەکە تەنها ٢٤٩ ملم باران باریوە.



AM:12:13:21/03/2024