بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە نرخی نەوت بە هەردوو جۆری برێنت و خاوی ئەمریکی لە بازاڕەکانی جیهاندا گۆڕانکاری بەسەردا هات و نرخەکەی بەرز بووەوە.
لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە ٨٦ دۆلار و ٩ سەنتە، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨٥ دۆلار و ٦٠ سەنت بوو.
هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی گەیشتە ٨١ دۆلار و ٧٤ سەنت، بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨١ دۆلار و ٢٧سەنت بوو.
بەرزبوونەوە و دابەزینی نرخی نەوت پەیوەندی بە بڕیارێکی وەزارەتی نەوتی عێراقەوە هەیە کە بڕیاریداوە لە مانگەکانی داهاتوودا هەناردەی نەوت بە بڕی ١٠٠ هەزار بەرمیلی رۆژانە کەمبکاتەوە.