بەیانی ئەمڕۆ هەینی نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە لە بازاڕەکانی جیهاندا گۆڕانکاری بەسەردا هات و نرخەکەی چەند سەنتێک ڕووی لە دابەزین کرد.
لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە ٨٥ دۆلار و ١٩ سەنتە، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨٥ دۆلار و ٧٨ سەنت بوو.
هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی گەیشتە ٨٠ دۆلار و ٥٠ سەنت، بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨١ دۆلار و ٧ سەنت بوو.
بەرزبوونەوە و دابەزینی نرخی نەوت پەیوەندی بە بڕیارێکی وەزارەتی نەوتی عێراقەوە هەیە کە بڕیاریداوە لە مانگەکانی داهاتوودا هەناردەی نەوت بە بڕی ١٠٠ هەزار بەرمیلی رۆژانە کەمبکاتەوە.