مالیکی: نە حکومەت نە هیچ هێزێکی سیاسی بیر لە پەراوێزخستنی کورد ناکاتەوە

سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا ئاماژە بەوەدەکات کە بەمزوانە کێشەکانی نێوان هەرێم و بەەغدا چارەسەر دەکرێت ەو دەلێت"  نە حکومەت نە هیچ هێزێکی سیاسی بیر لە پەراوێزخستنی کورد ناکاتەوە".  

نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند"  پابەندبوون بە دەستوور گرەنتی پێدانی ماف بە خاوەن ماف لە عێراق دەکات، نە حکوومەت نە هیچ هێزێکی سیاسی بیر لە پەراوێزخستنی کورد و وشکردنی سەرچاوەی داهاتەکەی ناکاتەو".

مالیکی ئاماژە بەوەدەکات کە بەمزوانە کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا چارەسەر دەکرێت و هەروەها دەشڵێت" پێویستە یاسای نەوت و غاز لە عێراق دەربچێت تا مافەکان دابەش بکرێن و کۆتایی بەو ناکۆکییانە بهێندرێت ساڵانە لە بودجەدا دووبارە دەبنەوە."

سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند" دەستدرێژییەکان بۆسەر سەروەری عێراق، بەشێک لە هۆکارەکەی رژێمی لەناوچووی عێراقە".

مالیکی وتیشی" هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق رەت ناکەنەوە، ئەگەر هەڵبژاردن بکرێت، بەشداری تێدا دەکەن، بەڵام سیستەمی فرە بازنەیی رەتدەکەنەوە چونکە لەگەڵ هاوسەنگیی پێکهاتەی دانیشتووانی عێراق یەکناگرێتەوە، هەروەها وتیشی" لە پەیوەندیەکدا لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان دڵنیایی پێدام كە  پارتی لە هەڵبژاردنەکانی هەرێم ناکشێتەوە، بەڵام چاوەڕێی لێکدانەوەی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی دەکەن".



PM:02:15:22/03/2024