ئەمینداری گشتی یەکگرتوو: هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا دەکرێت و پارتیش بەشدار دەبێت

ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی جەخت لەوە دەکاتەوە کە هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا دەکرێت و پارتیش بەشدار دەبێت لە هەڵبژاردن.

ئەمڕۆ هەینی ٢٢ی ئازاری ٢٠٢٤ سەلاحەدین محەمەد بەهادین، ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی رایگەیاند" هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی خۆیدا دەکرێت".

سەبارەت بە بەشداریکردنی پارتی لە هەڵبژاردندا ووتی " پارتی بەشداری هەڵبژاردن دەکات"، و ئاماژەی بەوەشدا داواکارییەکانی پارتی تایبەتە بەخۆیەتی و " رێکەوتن دەکەن".

ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی لەبارەی بڕیارەکانی دادگای فیداڵی وتی " نەخێر لە دژی هەرێمی کوردستان نین، و قەرارەکانی زۆرجار باشە و زۆرجاریش خراپە".

لەسەر دۆخی مووچەخۆرانیش وتی" بێگۆمان دۆخەکە خراپە و دەبێت چاک بکرێت".

بۆ بینینی تەواوی قسەکانی سەردانی پەیجی سپی بکەن: https://fb.watch/qZjOxd4oPQ/



PM:05:30:22/03/2024