کەشناسی رێژەی بارانبارینی ٢٤ کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە

کەشناسی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا رێژی بارانبارینی ٢٤ کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە.

بە گوێرەی راگەیەندراوی کەشناسی هەرێم زۆرترین رێژی بارانبارینی ٢٤ کاتژمێری رابردوو( ٩ی بەیانی دوێنی تا ٩ی بەیانی ئەمڕۆ) لە پارێزگای هەولێر لە ناوچەی حاجی ئۆمەران بووە بە بڕی ٢٢.٦ ملم، لە پارێزگای سلێمانیش لە سەرکەپکان و قەڵادزێ باریوە بە بڕی ١٢ ملم.

هاوکات، لە پارێزگای دهۆک زۆرترین بڕی باران لە کانی ماسی بووە کە بڕی ٣٣ ملم بارانی لێ باریوە و لە پارێزگای کەرکوک لە کەلار و مەیدان زۆرترین بڕی باران باریوە کە ٠.٢ ملم بووە، لە پارێزگای هەڵەبجەش تەوێڵە زۆرترین بڕی بارانی لێ باریوە کە ٣.٥ ملم بووە.



PM:12:15:24/03/2024