دابەشكردنی نەوتەكەی عێراق دەستپێدەكاتەوە

دوای ماوەیەك لە ڕاوەستانی دابەشكردنی نەوت، بڕیارە ڕۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیە دابەشكردنی نەوتەکەی عێراق کە بە ٦٠ هەزار دینارە لە سنووری قەزای شارباژێڕی سەر بە پارێزگای سلێمانی دەستپێبکاتەوە. 

قائیمقامیەتی قەزای شارباژێر لە ئاگادارییەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، رۆژی سێشەممە ٢٦ی ئازاری ٢٠٢٤ بڕی (٢٠٠) لیتر نەوتی سپی بەسەر دانیشتوانی سنوری قەزاکە دابەشدەکرێت، بە سەرجەم ناحیە و گوندەکانییەوە. 

ئەوەشی خستەڕوو، بۆ وەرگرتنی نەوت تەنها کارتی نەوت پێویستە و نرخەکەی تەنها (٦٠) هەزار دینارە بۆ هەر خێزانێک. 

لە ماوەکانی ڕابردوودا حكومەتی عێراق بڕیاریدا نەوتی سپی بە نرخی (٥٠) هەزار دینار بۆ هەرێم دابینبكات، بەڵام بەهۆی كرێی گواستنەوەوە نرخەکەی لە ئێستادا بە (٦٠) هەزار دینار دیاریکراوە. 


AM:12:04:25/03/2024