کەشناسی هەرێم بڕی بارانبارینی (١٢) کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە

ئەمشەو دووشەممە ٢٥ی ئازاری ٢٠٢٤ بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بڕی بارانبارینی (١٢) کاتژمێری رابردووی بەشێک لە ناوچەکانی بڵاوکردەوە. 

کەشناسی هەرێم ئاماژە بەوە دەکات، لە ماوەی (١٢) کاتژمێری ڕابردوودا زۆرترین بڕی بارانبارین لە ناوچەی حاجی ئۆمەران باریووە کە بڕەکەی (١٤.٨)  ملم بووە. 

هەروەها زۆرترین بڕی باران بارین لەو ماوەیەدا له‌م ناوچانە باریووە: 

هەولێر ٠.٢ ملم

سلێمانى دڵۆپ دڵۆپ

چەمچەماڵ ٠.٢ ملم

دەربەندیخان ٠.٨ ملم

حاجى ئۆمەران ١٤.٨ ملم

هەڵەبجە ٠.٨ ملم

هەڵشۆ ٠.٦ ملم

سۆران ٠.٨ ملم

پێنجوێن ٢.٢ ملم

مێرگەسور ٤.٦ ملم

سیدەکان ٢.٢ ملم


PM:10:31:25/03/2024