یەکێتی سبەی ناوی کاندیدەکانی پێشکەشی کۆمسیۆن دەکات


پێنج شەممە یەکێتی نیشتمانی کوردستان لیست و کاندیدەکانیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پێشەکەشی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن دەکەن.

سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە میدیایەکی نزیک حزبەکەی راگەیاندووە" بە تەواوی خۆیان بۆ هەڵبژاردن ئامادەکردووە و ناوی بەربژێرەکان و لیستەکەیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئامادەیە و سبەی تاوەکو کاتژمێر ٢ی پاشنیوەڕۆیان بەدەستەوەیە بۆ ئەوەی پێشکەشی کۆمیسیۆنی بکەن".

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە ئارادانییە کە پارتی دیموکراتی کوردستان لیستەکەی و ناوی کاندیدەکانی ئامادەکردبێت و سبەی کە دوا وادەیە پێشکەشی کۆمسیۆنی بکات، ئەوە لە کاتێکدایە کە دوو هەفتە لەمەوبەر ئەو حزبە لەسەر بریارەکانی دادگای فیدراڵی هەڕەشەی بایکۆتکردنی کرد.

 رۆژی ١٠ـی حوزەیرانی ٢٠٢٤، هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئەنجامدەدرێت  کە هەرێم کراوە بە چوار بازنەوەو هەڵبژاردنەكەش لەلایەن كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراقەوە بەڕێوەدەبرێت.



PM:11:18:27/03/2024