لانی کەم کەم ١١ چالاکی بواری مافەکانی ژنان لە پارێزگای گیلان لەلایەن دادگای شۆڕشی ڕەشت، ناوەندی پارێزگای گیلان سەرجەم بە ٦٠ ساڵ و ٦ مانگ زیندانیکردن سزا دران.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ٨ کەس لەو چالاکوانانەی ژنان کە هەموویان خەڵکی شاری ڕەشتن هەر کامیان بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە بە مەبەستی تێکدانی ئەمنییەتی وڵات" بە ٣ ساڵ و ٦ مانگ و ١ ڕۆژ بەندکران سزا درون و هەروەها سەبارەت بە "ئەندامییەت لە گرووپە نایاساییەکان" بە ٢ ساڵ و ٧ مانگ و ١٦ ڕۆژ بەندکران سزا دران کە بە گشتی هەر کامیان بە ٦ ساڵ و ١ مانگ و ١٧ ڕۆژ بەندکران سزادراون.
هەنگاو ئاماژەی بەوەشداوە کە چالاکوانێکی تر بە تۆمەتی "درووستکردنی گرووپە نایاساییەکان بە مەبەستی تێکدانی ئاسایشی وڵات" بە ٦ ساڵ و ١ ڕۆژ و سەبارەت بە "پڕوپاگەندە بە مەبەستی تێکدانی ئەمنییەتی وڵات" بە ٣ ساڵ و ٦ مانگ و ١ ڕۆژ بەندکران سزا درا کە بەپێی یاسای کۆکردنەوەی سزاکان قورسترین سزای ناوبراو جێبەجێ دەکرێت.
جەختی لەوەشکردووەتەوە کە دوو تۆمەتباری دیکەی ئەم دۆسیە بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی حکوومەت" هەر یەکە بە ١ ساڵ بەندکران سزا دراون.