ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق داوا دەکەن میوانداری محەمەد شیاع سودانی و حەیان عەبدولغەنی بۆ پەرلەمان بکرێن، بۆ ئەوەی ڕوونکردنەوە لەبارەی هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین بدەن.
ژمارەیەک لە ئەندامانی پەرلەمانی عێراق لە یاداشتێکدا داواکارییەکیان واژووکردووە، بە مەبەستی بانگێشتکردنی هەریەک لە محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق بۆ پەرلەمان، تا ڕوونکردنەوە لەبارەی هۆکارەکانی بڕیاری بەرزکردنەوەی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان به تایبه‌ت هه‌ردوو جۆری به‌نزینی (محه‌سه‌ن و سۆپه‌ر) بدەن.
بەپێی ئەو داواکارییە کە واژۆی (١٧) پەرلەمانتاری لەسەرە" بڕگەیەک هەیە لەم بارەیەوە کە ئامادەکرابوو بۆ دەنگدان لە یاسای بودجەی فیدراڵیدا، بەڵام پەسەندنەکراوە و لەلایەن نوێنەرانەوە دەنگی لەسەر نەدراوە، جگە لەوەی کە کردنەوەی پاڵاوگەکانی (کەربەلا و بێجی) بڕیارە ببێتە هۆی زیادبوونی بەرهەمی ناوخۆیی، وە کەمکردنەوەی هاوردەکردنی وەرگیراوەکانی نەوت و پاڵپشتی ئابووری نیشتمانی".
ڕۆژی ٢٦ی ئەم مانگە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا نرخی سووتەمەنی ئۆتۆمبێل بەڕێژەی نزیکەی (٣٠%) بۆ باشترکردنی بەنزین بەرزبکاتەوە، هەروەها بەڕێژەی (٢٥%) بۆ کوالێتی سوپەر بەرزبکاتەوە.
هەروەها ئەنجومەن دەنگیدا بە بەرزکردنەوەی نرخی بەنزینی محه‌سه‌ن له (٦٥٠) دیناره‌وه بۆ (٨٥٠) دینار، نرخی لیترێك به‌نزینی سۆپه‌ریش له هه‌زار دیناره‌وه بۆ هه‌زار و ٢٥٠ دینار به‌رزبکرێتەوە، بڕیارەکەش لە ڕۆژی ١ی ئایاری ئه‌مساڵه‌وه ده‌ستپێده‌كات.