وتەبێژی حکومەت لە دیمانەیەکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند" كاك سه‌عدی هه‌رچه‌نده زۆر به كه‌می قسه‌ی راست ئه‌كات، به‌ڵام ئینسانێكه تۆزێك مه‌حبوبه و ناتوانی رقت لێیبێت"، وئاماژەی بەوەشداوە کە یه‌ك نه‌فه‌ری تیمی یه‌كێتی دژی دواخستنی دابه‌شكردنی موچه نه‌بوون.
پێشه‌وا هه‌ورامی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم لە دیمانەیەکی لەگەڵ میدیای ( پارتی) لە وەڵامی سه‌عدی پیره وته‌بێژی یهكێتیرایگەیاند" كاك سه‌عدی هه‌رچه‌نده زۆر به كه‌می قسه‌ی راست ئه‌كات، به‌ڵام ئینسانێكه تۆزێك مه‌حبوبه، ناتوانی رقت لێی بێت".
وتەبێژی حکومەت راشیگەیاند" كاك سه‌عدی وتی تیمی یه‌كێتیی داوایانكردووه موچه دابه‌ش بكرێت، ده‌ی ئه‌مه من و ئه‌مه هه‌موو تیمی یه‌كێتیی و هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بزانم له كوێ تیمی یه‌كێتیی وتویه‌تی پێویسته موچه دابه‌شبكرێت، یه‌ك نه‌فه‌ری تیمی یه‌كێتیی دژی دواخستنی دابه‌شكردنی موچه نه‌بوون".
ئاماژەی بەوەشدا فه‌رمانبه‌ران باش تێگه‌یشتوون كێن ئه‌وانه‌ی "دووڕوون".
پێشەوا هەورامی وتیشی" چ بڕیارێكی جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیران له‌سه‌ره‌تای ئه‌م كابینه‌یه‌وه به‌زۆرینه بووه‌و به ده‌سه‌ڵاتی ره‌های خۆی بووه. هه‌میشه له بڕیاره‌كاندا پرسی كردووه (ئه‌رێ جه‌ماعه‌ت ره‌ئیتان چییه. به‌ڕێزان كێ له‌گه‌ڵیه‌تی)".
هەورامی دەشڵێت" مافی هەرێمی کوردستان لە چوراچێوەی دەستووردا دیاریکراوە و حکوومەتی فیدراڵ دەبێت پابەند بێت بە دابینکردنی مووچە و شایستە و مافەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان، ئەمەش ئەرکی خۆیەتی دەبێت جێبەجێ بکات و نە خێرە و نە سەدەقەیە"، هەورها وتی" زەلیل ئەو کەسەیە کە خۆی رادەستی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی بکات".