هونەرمەندێکی دیاری عێراقی تووشی جەڵتە دەبێت

هونەرمەندی دیاری بواری نواندنی عێراقی عەبدولستار بەسری تووشی جەڵتەی مێشک دەبێت و بەپەلە دەگەیەندرێتە نەخۆشخانە.

میدیا عێراقییەکان ئەمشەو ٢٩ ی ئازار بڵاویان کردەوە هونەرمەندی گەورەی نواندن عەبدولستار بەسری کە لەدوا کاریدا لە رەمەزاندا بە رۆڵی عەبدوفیتنە لە بەشی دووەمی زنجیرە درامای ( عالم ست وەهیبە ) بەشداربوو، تووشی جەڵتەی مێشک بووەو باری تەندروستی هەستیارە. 

ناوبراو لە شاری بەسرە، لە قەزای ئەلبجەری لەدایک بووە، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی تەواو کردووە، دواتر خوێندنی یاسا و بەسرە بەجێدەهێڵێت و چۆتە بەغدا و لە کۆلێژی هونەرە جوانەکانی زانکۆی بەغدا خوێندوویەتی لە ساڵی ١٩٦٧، کە لە وەرزی ئەکادیمی ١٩٧١-١٩٧٢ بەشی شانۆ دەرچووە، لە ساڵی ١٩٧٤ پەیوەندی بە تیپی نواندی نیشتمانییەوە کردووە، بەشداری چەندین کاری وەک ئەکتەر و دەرهێنەر لە شانۆ و سینەما و تەلەفزیۆنە عێراقیەکاندا ئەنجامداوە.



PM:09:54:29/03/2024