بەرشەلۆنە کۆبارسی سەرسام دەکات

ئیدارەی بەرشەلۆنە هەوڵەکانی بۆ بەهێزکردنی پاو کۆبارسی بەرگریکاری لاو دەستپێکردووە، بۆ پاراستنی لە خواستی یانەکانی دیکەی ئەوروپا.

 بەرگریکارە لاوەکەی ئیسپانی لەم وەرزەدا توانی خۆی بەسەر پێکهاتەی بارسادا بسەپێنێت و متمانەی چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەرەکەی بەدەستهێنا کە لەم ماوەیەی دواییدا بەردەوام پشتی پێ بەستووە.

 ڕۆژنامەنووسی ئیتاڵی فابریزیۆ ڕۆمانۆ ئاشکرای کرد کە یانە کەتەلۆنییەکە ئۆفەرێکی نوێی بۆ یاریزانە تەمەن ١٧ ساڵەکە ناردووە، بۆ ئەوەی ڕازی بکات گرێبەستەکە واژۆ بکات.

 ئاماژەی بە خواستی بارسێلۆنا کرد بۆ ئەوەی گرێبەستێکی درێژخایەن بدات بە کوبارسی، لەگەڵ زیادکردنی مووچەکەی، هەروەها بڕگەی هەڵوەشانەوەی گرێبەستەکەی بە بڕی یەک ملیار یۆرۆ .

 دەستەی کارگێڕی یانەی بەرشەلۆنە بە سەرۆکایەتی خوان لاپۆرتا هیوادارە پێش کۆتایی وەرزی ئێستا ئەم کێشەیە چارەسەر بکەن.

 کۆبارسی لەم وەرزەدا لەگەڵ تیپی یەکەم لە 10 یاری لالیگادا بەشداری کرد، لە هەمان کاتدا دەرفەتی ئەوەی هەبوو لە دوو یاری جامی شای ئیسپانیا و یارییەک لە چامپیۆنزلیگدا بەشداری بکات.


AM:02:57:30/03/2024