زانیاری نوێ لەسەر مووچەی مانگی ئازاری فەرمانبەران ڕاگەیەندرا

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم ڕایدەگەیەنێت" پێشبینیده‌كرێت تا کۆتایی ئەم مانگە بەغداد مووچه‌ی مانگی ئازار ڕەوانەی هەرێم بکات". 

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم ئەمڕۆ شەممە لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە" پێشبینی ده‌كرێت تا کۆتایی ئەم مانگە حکومەتی فیدراڵ مووچەی مانگی ئازاری مووچەخۆرانی هەرێم ڕەوانە بکات". 

ئەوەشی خستەڕوو، ئه‌گه‌ر هیچ كورتهێنانێكی تێدا نه‌بێت دەست بە دابەشکردنی دەکرێت، به‌ڵام به‌غداد داوای لیستی مووچه‌ی سه‌رجه‌م وەزارەتەکان دەکات. 

هەروەها لای خۆشیەوە نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاندووە" بەپێی یاسای بودجە پێویستە هەرێم دوای دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات (میزان مراجعە) بنێرێتەوە بۆ بەغداد، بۆ ئەوەی بەغدا مووچەی مانگی ئازار بنێرێت".


PM:02:07:30/03/2024