سەرۆکایەتى بەرەى تورکمانى عێراق ڕایدەگەیەنێت" هێرشەکەی کفری ئاماژەیەکى مەترسیدارە کە ئامانج لێى تێکدانى دۆخى ئەمنى و سەقامگیرى و پێکەوە ژیانە".
سەرۆکایەتى بەرەى تورکمانى عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە له‌باره‌ی ڕووداوەکەی کفری ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئه‌و هێرشه تیرۆریستییه بە درۆنکراوە و میوانخانەیەکى هۆزى بەیاتى لە قەزاى کفرى کردوەتە ئامانج و بە هۆیەوە حوسێن عەلوش کوژراوە".
ئەوەش هاتووە" ئەو ھێرشە بەڵگەى بەئامانجگرتنى راستەوخۆى پێکھاتەى تورکمانە و ئاماژەیەکى مەترسیدارە کە ئامانج لێى تێکدانى دۆخى ئەمنى و سەقامگیرى و پێکەوەژیانە لە نێوان پێکهاتەکانى کفرى، بەتایبەت لەگەڵ نزیکبونەوەى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان".
هەروەها به‌ره‌ی توركمانی داوا له فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق و سه‌رۆك وه‌زیران و حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كات كه" رێوشوێنی خێرا بگرنه‌به‌ر به ئامانجی سه‌پاندنی ئاسایش له قه‌زای كفری و له‌ناوبردنی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان و پاراستنی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی و لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌په‌له بۆ ئاشكراكردنی ورده‌كاری رووداوه‌كه و ئه‌وانه‌ی له پشتیه‌وه‌ن و تاوانباران راده‌ستی دادگا بكرێن تا به سزای دادوه‌رانه بگه‌ن".
دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ لە كفری ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویدا و به‌هۆیه‌وه حسێن عه‌لوش كه‌سایه‌تی هۆزی به‌یاتی توركمانی گیانی له‌ده‌ستدا.