جیاكردنهوهی پرۆسهی دەنگەکانی ههڵبژاردنی شارهوانیهكانی توركیا و باکوری کوردستان تائێستاش بهردهوامه و لهئێستاشدا جەهەپە زۆرترین دەنگەکانی بەدەستهێناوە.
بەپێی ئەنجامە بەراییەکان، تاوەکو ئێستا (٤٠.٩١%)ی دەنگەکان جیاکراونەتەوە کە ئاکپارتی (٣٧.١١%)ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە، هەروەها جەهەپە (٣٨.٤٧%)ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.
مەهەپە (٣.٤٧%)ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە،
ئی پارتیش (٣.٢%)ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە، پارتی دەم (٥.٧٥%)ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە، ئەوانی دیکە (٦.٨٩%)ی دەنگەکانیان بەدەستهێناوە.
کاتژمێر (٧:٠٠) بەیانی ئەمڕۆ تا (٥:٠٠)ی ئێوارە ناوەندەکانی دەنگدان لە تورکیا و باکووری کوردستان، بە ڕووی دەنگدەراندا کرایەوە، تا نوێنەرانی خۆیان بۆ پێنج ساڵی سەرۆکایەتی شارەوانییەکان هەڵبژێرن.